هەڵبژاردن دەرفەتێکی زۆر گرینگە/ سوپای قودس سیاسەتی سەربەزرانەی ئێرانی هێنایە دی

ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: دادپەروەریی بێ کەمتەرخەمی و بێ لەبەرجاوگرتنی بەرژەوەندییەکان تایبەتمەندی دیاری حەزرەتی عەلی بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا  خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ یەکشەمە 12ی گوڵان بە بۆنەی ڕۆژی موعەلیم و حەوتەی کرێکار و هەروەها شەوانی قەدر لە وتەدانێکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا لە گەڵ خەڵک قسەیان کرد.

ئایەتوڵلا خامنەیی لە قسەکانیدا سەبارەت بە چەندین خاڵ لەوانە گەورەیی پلە و پایەی مامۆستایان و موعەلیمەکان و هەروەها کاریگەریی ڕۆڵی کرێکاران لە سەر ئابوور و بەرەوپێش چوونی وڵات قسەیان کرد . لە کۆتایی قسەکانیدا هەروەها ئاماژەیان بە چەندین بابەتی ناوخۆیی و نێودەڵەتی دا.

هەڵبژاردن دەرفەتە

هەڵبژاردن دەرفەتێکی گرینگە و نابێ خەڵک لە هەڵبژاردن دڵسارد بکرێنەوە. هەڵبژاردن بە قسەی پڕوپووچ و بەڵێنی فریودەرانە و بێ پشتیوانە نابێت تێکبدرێت. ئەوانەی کە دەیانەوێت بێنە مەیدان، بیربکەنەوە و کار و پلان ڕابگەیێنن.هیچ شتێکی تر جێگای هەڵبژاردن ناگرێتەوە بۆ بەهێزی و پتەوی بنەماکانی وڵات.بەشداریی خەڵک شتێکە کە هەبوو هیچ هێزێک ناتوانێ وڵات بهەژێنێت.

خەوشێن کردنی هەڵبژاردن هەڵەیە. لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەمرۆ هەڵبژاردن بە بێ خەوشی بەڕێوەچوو، لادان هەبوو بەڵام لە ئەنجامی هەڵبژاردندا کاریگەریی نەبووە.

هەندێ کەس هەڵبژاردنیان قبووڵە بەو مەرجەی کە ئەوە بێت کە ئەوان پێیان خۆشە، ئەگەر خواستی ئەوان هاتەدی ئەوە هەڵبژاردن بە بێ خەوش دەزانن و ئەگەر نا، هەڵبژاردن تۆمەتبار دەکەن و هەندێ جار وەکوو ساڵی 88 ئاژاوە دروست دەکەن. ئەم تۆمەتبار کردنە بێ ئینسافیە و ئەو ئاژاوە نانەوە تاوانە.

سوپای قودس و سیاسەتی سەربەرانەی ئێران

 هەندێ بەرپرسانی وڵات قسەگەلێک دەکەن کە جێگای سەرسووڕمانە. بیستمان کە هەندێ لەو قسانە لە میدیاکانی دوژمندا بڵاو کرایەوە و بەداخین لەم ڕووداوە. هەندێ لەم قسانە دووپات کردنەوەی قسەکانی دوژمنەکانی ئێمەیە. ئەمریکا لە ڕخنەکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە ئاڵۆز بوو و لە شەهید سولەیمانی و سوپای قودس ئاڵۆز بوو بە هۆی هەژمونی و نفوزی کۆماری ئیسلامیەوە.

 نابێت قسەیەک بکەین کە ئەم مانا بدات قسەکانی دوژمنەکان دووپات دەکەینەوە، چ سەبارەت بە سوپای قودس و چ سەبارەت بە شەهید سولەیمانی.

 سوپای قودس گەورەترین هۆکاری کاریگەرە لە ڕێگری لە دیپلۆماسی بێهێز لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسای و سیاسەتی سەربەرزانەی کۆماری ئیسلامی هێنایە دی. ڕۆژاواییەکان حەز ئەکەن کە سیاسەت دەرەوە لە ژیر ئاڵای ئەوان و بەرەو لای ئەوان بێت.  نابێ بە شێوەیەک قسە بکەین کە گوایە سیاسەتەکانی وڵاتمان قبووڵ نییە و دەبی ئاگادار بین کە دوژمن شاد نەکەین.

News Code 37122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =