AP ١٤٠٠ گوڵان ٩ ٠٨:١٨

سەبارەت بە قاچاخ و داهاتی گشتی؛

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان نهێنێ گەندەڵییەکی گەورە ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان نهێنێ گەندەڵییەکی گەورە ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: لەسلێمانی گەندەڵییەکی گەورە بەزەوییەوە دەکرێت و هەزاران پارچە زەوی لەدەرەوەی یاسا دابەشکراون و لەخاڵەسنورییەکانیش کۆمپانیا حزبییەکان لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان بونەتە خاوەن دەیان ملیۆن دۆلار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا کەلە پەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەشکردوە، "ئەو گەندەڵیەی ئێستا لەسلێمانی بەزەوییەوە دەکرێت لەمێژوی حکومڕانیدا بێ وێنەیە و هاوشێوەی قەبارەی گەندەڵییەکە لەگومرگ و نەوتیشدا بونی نەبوە، زیاتر لە 8000 (هەشت هەزار دۆنم) زەوی بەناڕەوا داگیرکراوە و مەتر مەتر فرۆشراوە هەروەها 45 هەزار پارچە زەوی بەبێ تاپۆ و شارەوانی لەلایەن چەند بەرپرسێکەوە دەستی بەسەردا گیراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەکوردستاندا بەگشتی قاچاغچێتی رێکخراو هەیە و کۆمپانیا گەورەکان باج نادەن و خاڵە سنورییەکانیش کۆمپانیا حزبییەکان لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان بونەتە خاوەن دەیان ملیۆن دۆلار، بەدەر لەهەمو قاچاغچێتی و زەوی داگیرکردنیش پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەو باجەی لەسلێمانی وەردەگیرێت دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی یاخود نا، لەسەر ئەو بابەتە من بەدواداچونم کردوە داهاتی سلێمانی لەسەر چەند ئاستێک دابەش بوە یەکەمیان داهاتی نەوتییە؛ داهاتی نەوتی مامەڵەکردن پێوەی ناوەندییە پەیوەندی بە سلێمانییەوە نیە و تەنها 8% کۆی داهاتی نەوتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانییە کە ئەوەش رێژەیەکی زۆر کەمە و بەرپرسانی ئەو سنورە لێی بەرپرسن".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕو، داهاتی غازیش بەهۆی گرێبەستی خراپی حکومەت و کۆمپانیای دانەغاز هیچ داهاتێکی بۆ سلێمانی و حکومەتی هەرێم نیە، ئەوەی دەمێنێتەوە داهاتی باج و خاڵە سنورییەکانە و بەگوێرەی بەدواداچونێکم ساڵی رابردو داهاتی هەردو خاڵی سنوری باشماخ و پەروێزخان 336000000000 (سێ سەد و سی و شەش ملیار) دینار بوە ئەوەش واتە 33.4%داهاتی گومرگی کوردستان لەسلێمانیی بوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕو، "من بەدواداچونێکم کردوە و دوای بەراوردکردنی داتاکان ساڵی رابردو نزیکەی 88000000000 (هەشتا و هەشت ملیار دینار) لەباجی سلێمانی نەگەڕاوەتەوە خەزێنەی گشتی، سەرەڕا ئەوەش ئەوەی کەدەوترێت هیچ داهاتێکی سلێمانی ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی راست نیە بەڵام بەهۆی کۆمپانیا حزبییەکان و قاچاغچێتی بەڵێ داهاتێکی کەمتر دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی".

News ID 37068

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha