بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ژووری هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە دەستدرێژییەکان ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین جەختی کرد: قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سووری ئێمەن و دوایین قسە بەرخۆدان دەیکات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو بەیاننامە جەخت کراوە: فەرماندەکانی ژووری هاوبەشی بەرخۆدان بەردەوام خەریکی پێکهێنانی کۆبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە ناڕەزایەتی و ئینتفازەی قارەمانانی قودس و ڕووبەڕوو بوونەوەی داگیرکەرانن.
لە بەیاننامەی ژووری هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین هاتووە: بەرخۆدان لە هەستانەوەی دانیشتووانی قودس پاڵپشتی دەکات و هەڵوێستی پتەوی بۆ پەشیمان کردنەوەی دوژمنی ئیسرائیلی و تێکشکانی هەیبەتی پووچی دەبێت.
ئەو ژوورە هاوبەشە نیسبەت بە هەر جۆرە هەڵە و گەمژەییەک هۆشدارییان دایە بەرپرسانی ئیسرائیل و جەختی کرد: داگیرکەران بزانن کە هەر جۆرە دەستدرێژییەک پاشهاتی مەترسیداری بەدواوە دەبێت و نرخەکەی دەکەن.
Your Comment