بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی شەوی هەینی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا دژایەتی ئیسرائیل لەگەڵ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، کاریگەری دەبێت لەسەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی؟ وتی: نا ، نایبێت.
ساکی لەو بارەوە وتی: ئێستا دانوستانەکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە ئاردایە و ئەوە هەلێکی دیپلۆماتیکە بۆ چوون بەرەو ڕێککەوتنی ناڤۆکی. دەزانین کە کێشە هەیە و ئێمە خەریکی هان دانی هەموو لایەنەکان بۆ بەردەوام بوونی دانوستانەکانین.
وتەبێژی کۆشکی سپی درێژەی دا: ئێمە ئیرائیل وەکوو لایەنیکی گرینگ و سەرەکی لە ئەو بابەتەدا لە پاڵ خۆماندا دەهێڵینەوە و ئامانجەکانمان لەگەڵی باس دەکەین. ئێمە ئەو کارەش لە دیداری داهاتوودا ئەنجام دەدەین.
Your Comment