بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاتیع ڕوکابی، ئەندامی لیژنەى ئاسایش‌و به‌رگرى لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دواین گەڕی دانوستانی نێوان بەغداو واشنتۆن درێژکراوەی ئەو زنجیرە گفتوگۆ و ڕێککەوتنانەیە کە لەماوەی دەیەی ڕابردوودا لەنێوان هەردوولادا کراوە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری وردەکارییەکانی باس نەکراون و تائێستاش هیچ لایەنێک نازانێت ژمارەی ڕاستەقینەی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق چەندن".
ئه‌وه‌ش باسده‌كرێت، هه‌رێم له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌عێراقیش بكشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه له‌هه‌رێم ڕوو نه‌دات.، لایەنە کوردییەکان خواستی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایان هەیە، ئەمەش وادەکات شاندی دانوستانکاری عێراق لەسەر ئەو پرسە بەشێوەیەکی یەکگرتوو گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکانیان قسە نەکەن‌و دژبەرییەک لەهەڵویستەکانیاندا هەبێت.
لەماوەی چەند ڕۆژی رابردووش‌دا، ژەنەراڵ کینیس ماکیزنی فەرماندەی فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا لەمیانی وتەیەکیدا لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ى ڕەتیکردەوە، واشنتۆن نیازی کێشانەوەی تەواوەتیی هێزە سەربازییەکانی لەعێراق هەبێت.
ماکینزی لەبەشێکی تری قسەکانیدا ڕونیکردۆتەوە، دوو هه‌زارو 500 سەربازیی ئەمریکی لەعێراقدا هه‌ن کە ڕۆڵێکی ڕاوێژکارییان هەیەو لەگەڵ سوپای عێراق بەشداری هیچ کردەوەیەکی سەربازیی ناکەن.
باسی لەوەشکردووە، بەدووردەزانرێت لەمیانی گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ عێراقدا لەسەر ئەوە ڕێکبکەون کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بەتەواوەتیی لەعێراق بکشێتەوە.
Your Comment