بە پێی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە شاری ڤیەن بە بەشداری بەرپرسانێک لە وڵاتانی 4+1 و ئێران دەستی پێ کرد.
جێگران و بەڕێوەبەرانی کاروباری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، فەرانسە، ئینگلیس، ئاڵمان، ڕووسیا و چین و هەروەها ئێنریکەمورا بە نوێنەرایەتی لە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا لەم دانیشتنەدا بەشدارن.
عێراقچی بەرپرسایەتی شاندی ئێرانی لە ئەستۆیە.
"جوزف بورل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا وتی: پێم وابێ هەردوو لایەنەکە لە سەر ڕێککەوتن کۆکن و ئەمەش هەواڵێکی خۆشە.
وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمانیش وتی: لە دانوستانەکانی ڤیەندا پێشکەوتن دەبینرێت و بەرەو نزیک بوونەوەی بیروڕاکان دەچێت.
بڕیارە دیپلۆماتکاران بۆ ڕاوێژ لە گەڵ بەرپرسان بگەڕێنەوە تاران..
بۆچوونی ئێوە