بە پێی هەواڵی مێهر، حكومه‌تى هه‌رێم گرێبه‌ستى پێشكه‌شى سێ كۆمپانیاى جیهانى بۆ كڕینى ڤاكسین كۆرۆنا كرد، به‌ڵام كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنه‌رى ڤاكسینى ڤایزه‌ر كه كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكیه ڕه‌تیكرده‌وه ڤاكسین به‌حكومه‌تى هه‌رێم بفرۆشێت و دوو كۆمپانیاكه‌ى تریش تائێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
د.ئارام ڕۆسته‌م سه‌رۆكى لیژنه‌ى كڕینى ڤاكسین له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند: "گرێبه‌ستیان بۆ كڕینى دوو ملیۆن‌و 400 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین پێشكه‌شى كۆمپانیاى ئه‌سترازینیكاى به‌ریتانى‌و سینۆفارمى چینى ڤایزه‌رى ئه‌مریكى كردوه".
وتیشى:"كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنه‌رى ڤاكسینى ڤایزه‌ر كه ئه‌مریكیه وه‌ڵامى داوینه‌ته‌وه به‌وه‌ى كه ناتوانێت گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ بكات‌و وه‌ك ده‌وڵه‌ت ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن، كۆمپانیاى ئه‌سترازینیكاى به‌ریتانى‌و سینۆفارمى چینى تائێستا به‌ڕه‌سمى وه‌ڵامى گرێبه‌سته‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامن".
له كوردستان تائێستا هه‌ر بڕه ڤاكسینێك دابینكرابێت له‌ڕێگه‌ى حكومه‌تى عێراقیه‌وه بوه‌و له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش‌دا جیاوازى ته‌واو له‌پێدانى ڤاكسین به‌هاووڵاتیان به‌دیكراو ڤاكسینى ڤایزه‌ر به‌شێكى به‌رچاوى درا به‌به‌رپرسان‌و ئه‌وانه‌ى له‌وان نزیكبوون.
سەرەڕای بەستنی گرێبەستی سەرەتایی؛
کۆمپانیایەکی ئەمریکایی ڕەتیکردەوە ڤاکسێنی کۆڕۆنا بە هەرێمی کوردستان بفرۆشێت

حكومه‌تى هه‌رێم گرێبه‌ستى پێشكه‌شى سێ كۆمپانیاى جیهانى بۆ كڕینى ڤاكسین كۆرۆنا كرد، به‌ڵام كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنه‌رى ڤاكسینى ڤایزه‌ر كه كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكیه ڕه‌تیكرده‌وه ڤاكسین به‌حكومه‌تى هه‌رێم بفرۆشێت.
News ID 36918
Your Comment