بە پێی هەواڵی میهر، لە درێژەی سەرکەوتنی بەرهەم هێنەرانی فیلم لە کوردستان، کورتە فیلمی "ئەسپ" بەرهەم هێنراوی ڕەسووڵ ئەحمەدی لە پێنجەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی کوریتینا لە برازیل نمایش کرا.
فستیڤاڵی نێونەتەوەیی کوریتینا لە فستیڤاڵە سەرکەوتووەکانی جیهانە کە هەموو بەرهەم هێنەرانی فیلمی دونیا تێیدا کۆ دەبنەوە و بە بۆنەی دۆخی کۆرۆناوە بە شێوەی ئۆنلاین لە 5 تا 11ی ئاڤریلی 2021 بەڕێوە چوو.
رەسووڵ ئەحمەدی جگە لە نووسەری و دەرهێنەری 8 کورتە فیلم، ئەزموونی هاوکاری لە گەڵ دەرهێنەرە بەناوبانگ و سەرکەوتووەکانی کوردستانیشی هەیە.
Your Comment