نمایشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و جیهازاتی ئەرتەش بە دروشمی" ئەرتەش فیدای گەل"

ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئەرتەش بە نمایشی دوایین جیهازات، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، مووشەک و ئۆتۆمبیلی ئەرتەش لە ناوچەی 3 ی هێزی زەوینی ئەرتەش بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی چەند مەبەستەی ستراتیژیکی کەمان 22، مەهاجر 6 ی هێزی زەوینی ئەرتەش، مەهاجر 4، بەسیر، کیان2، ئەبابیل 3، سەتار، سادق و ... بە دروشمی " ئەلمەوت ئیسرائیل" نمایش دران.

یەکنیەی ئۆتۆمبیلە سەروو قورسەکانی ئەرتەش، تانک و بەرهەم بەرگرییەکانی هێزی ئاسمانی، دەریایی و زەوینی ئەرتەش لە ئەو ڕێوڕەسمە نمایش دران. هەروەها نمایشی ئۆتۆمبیلی لە سەرجەم پادگانەکانی ئەرتەش لە سەرتاسەری ئێران هاوکات لەگەڵ تاران بەڕێوە چوو.

جۆرەکانی مووشەکی ئاسمان بۆ ئاسمانی قاسد، ئۆتۆمبیلی تاکتیکی پەدافەندی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، ئەژدەر مالیک 46، ئەژدەری پێشكەوتووی وەلفەجر و بە توانای هاویشتن لە ژێردەریاییەکانی قەدیر و فاتح، جۆرەکانی مین بە دروشمی ئەرتەش فیدای گەل لە ئەو ڕێوڕەسمە نمایش دران.

جیهازاتی هێزی زەوینی ئەرتەشبریتی لە : ئۆتۆمبیلی قورسی تانکبەری کیان 700، بەرەی سێهەمی تانکی زوڵفەقار، تیام، ئۆتۆمبیلی مووشەکبەری زەوی بە زەوی زەلزال و ئۆتۆمبیلی مووشەک هاوێژی فەتح 360 و ... نمایش کران.

جیهازاتی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران بریتی لە : سیستەمی مووشەکی زوڵفەقار، سسیتەمی ڕاداری خۆجەیی کاشف، سیستەمی مووشەکی خۆجەیی باوەڕ373، مووشەکی دوورهاوێژی خۆجەیی تەلاش، سیستەمی ڕاداری کاوش، مووشەکی کرووز و بالستیک، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی دوورهاوێژی ئارش، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خێرای ناسر و ... نمایش دران.

جیهازاتی هێزی دەریایی ستراتیکی ئەرتەشی ئێران بریتی لە : ئەژدەری ئۆکسیژنی و ئەژدەری مارک 46، وەلفەجر، سەرئاوگەڕی خێرای هێرشبەری شەهاب، مۆدێلی ژێردەریایی ئەلسابحات، تۆپی تەواو ئۆتۆماتیکی دەریایی 76 میلی مەتری فەجر و ... نامیش کران.

News Code 36889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =