بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سابرین نیوز، ئەندامانی داعش بەرۆرسیارێتی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدای پێتەختی عێراقیان لە ئەستۆ گرت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیاکانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعس لەوانە هەواڵدەری ئەعماق هەینی ڕایانگەیاند کە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی بازاڕی حەبیبیەی بەغدا لەلایەن ئەو گرووپەوە ئەنجام دراوە.
شیاوی باسە کە دوای ڕوودانی ئەو تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا چوار کەس کوژران و 17کەسی دیکەش بریندار بوون.
Your Comment