بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، وتی: هەوڵێک کە دژی ناوەندی پیتاندنی نەتەنز ئەنجام درا، نیشاندەری شکستتی دوژمنانی پێشکەوتنی پیشەیی و سیاسی ئێران بۆ ڕێگری لە گەشەی وڵات لەلایەک و دانوستانی سەرکەوتوو بۆ چارەسەر گەمارۆ زاڵمانەکان لەلایەکی دیکەیە.
ڕەبێعی جەختی کرد: ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هەوڵە سووکانە و بەرەوڕوو بوونەوەی کۆمەلگای نێودەوڵەتی و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ ئەو تیرۆریزمە ناڤۆکییە، مافی بەرەوڕوو بوونەوەی هۆکارەکانی ئەو هێرشەی هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: ئاڵبەت ئێمە ئەرکمانە کە لە کاتی شیاودا و هاوئاستی ئەو هێرشە کاردانەوەمان هەبێت بەڵام ئیزن نادەین کە دوژمنان بگەنە ئامانجی سیاسی خۆیان.
وتەبێژی دەوڵەت ڕایگەیاند: هەنگاوی دووهەمی ئێمە پێشکەوتن و پەرەپێدان بە چالاکی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکییە و هەنگاوی سێهەمیش لە بواری سیاسییە. بە شکاندنی گەمارۆکان و هەوڵ بۆ دەستخستنی مافی نەتەوەی ئێران ئامانجی تیرۆریستەکان تووشی شکست دەکات.
ڕەبێعی وتیشی: ئەو ڕووداوە کەسە سیخورەکە ناسراوەتەوە و هەوڵەکان بۆ دەستگیر کردنی درێژەی هەیە.
بۆچوونی ئێوە