ناسینەوەی جۆرەکانی نەخۆشیی ئێم ئێس بە یارمەتی هۆشی دەستکرد

لێکۆڵەرێکی ئێران بە لێکدانەوەی ئێسکەنەکانی ئێم ئاڕ ئای مێشک و بەکارهێنانی هۆشی دەستکرد توانی نیشانەکانی چەند جۆری جیاواز لە نەخۆشی ئێم ئێس لە مێشک بناسێتەوە.

بە ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەکارهێنانی ئۆلگۆریتمی هۆشی دەستکرد بۆ لێکدانەوەی کۆمەڵێکی گەورە لە ئێم ئاڕ ئای مێشک لە نەخۆشەکانی تووشبووی ئێم ئێس بووە هۆی ئەوەی کە سێ جۆری ئەو نەخۆشییە، بە شێوەی خێرا بناسرێتەوە.

بە زووم کردن لەسەر دەرمانی ئەو بەشانەی لە مێشک کە سەرەتا تووشێ نەخۆشییەکە دەبن، هیواکان بۆ ڕیشەکێش کردنی نەخۆشی ئێم ئێس بەرز دەبیتەوە. نەخۆشی ئێم ئێس کاتێک ڕوو دەدات کە سیستەمی بەرگەی لەش بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر پێکهاتەی چەوری لە دەمارەکانی مێشک. ئەو پێکهاتە وەکوو ڕووپۆشی سیمی کارەبا ڕۆڵ دەگێڕیت و خەساربەرکەوتنی دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئەستەمی پەیامە دەمارییەکان و کێشەگەلێک وەکوو لاوازی ماسوولکە، ئێسپاسم، بێ هەستی و کێشەی باڵانس یان هەماهەنگی دروست دەکات.

بە وتەی دکتۆر ئارمان ئێسحاقی پسپۆڕی زانستە دەمارییەکانی زانکۆی کالجی لەندەن، تا ئێستا چوار جۆر نەخۆشی ئێم ئێس بە پێی شێوەی لناوچوونی چالاکییەکانی مێشک و توندیی پێشکەوتنی ئەو نەخۆشییە ناسراوەتەوە کە سیستەمی هۆشی دەستکردی نوێ دەتوانێت سێ جۆریان بناسێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بە دەستخستنی ئەو زانیاریانە دەتوانرێت شیوەی باشتر و وردتر بۆ دەرمانی تووشبووان بە ئیم ئێس بناسرێتەوە و شێوەی دەرمانی باشتر پیشکەش بکرێت.

News Code 36801

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =