AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٣ ٢١:٢٧

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دیدار لە گەڵ شەمخانی:

دەوڵەتی عێراق پابەندی بەڕێوە بردنی یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکانە

دەوڵەتی عێراق پابەندی بەڕێوە بردنی یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکانە

ئەلئەعرەجی وتی: دەوڵەتی عێراق پابەندی یاسای پەرلەمان سەبارەت بە دەرکردنی هێزە بیانییەکانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، قاسم محەمەد جەلال ئەلئەعرەجی ئەمڕۆ لە گەڵ عەلی شەمخانی دیدار و چاوپێکەوتنی کرد و سەبارەت بە بابەتە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان باس و وتووێژیان کرد.

شەمخانی لەم دیدارەدا ئەمریکای گەورەترین هۆکاری نەبوونی ئاسایش و تیرۆریزم زانی و وتی: جێبەجێ کردنی خێرای یاسای پەسندکراوی پارلەمان سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق، ئاسایش و سەقامگیربوونی هێمنایەتی لە ناوچەکەی بەدواوە دەبێت.

ئەو ئاماژەی بۆ شەهیدکرانی "قاسم سولەیمانی" و "ئەبوو مەهدی موهەندیس" کرد و وتیشی: شوێنگیری دۆسیەکە و هەروەها سزادانی تاوانبارانی ئەم ڕووداوە لە سەرووی هاوکارییەکانی دوو وڵاتە و لەم بوارەدا چاوەڕوانی زۆرترمان لە دەوڵەتی عێراق هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە جووڵانەوەکانی دژە شۆڕشەکان و تیرۆریستەکان لە هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق، داکۆکی کردە سەر هاوکاری زۆرتری تاران و بەغدا بۆ کۆتایی هێنان بە کاری ئەم گرووپانە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقیش داکۆکی کردە سەر درێژەی هاوکاری هەمەلایەنەی نێوان ئێران و عێراق و وتی: هاواهەنگی پێویست لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان  بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تیرۆریستەکان دەستی پێ کردووە.

 

News ID 36791

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha