بە پێی هەواڵی مێهر، ئەکرەم تەهماسبی لەم بارەوە وتی: ئەمساڵ بۆ گەشەی مۆزەکانی پارێزگا بەرنامەمان داڕشتووە و بە پێی ئەمە هەوڵمان داوە بەستێنێک بۆ بەشداری کەرتی تایبەت لەم بەرنامەدا دابین بکەین.
ئەو لە وەرگرتنی مۆڵەتی ڕێخستنی یەکەمین مۆزەی تایبەتی پارێزگا لە ساڵی پێشوو هەواڵی دا و وتی: ئەم مۆزەیە لە لایەن یەکێک لە چالاکانی گەشتیاری گوندی زەردوویی پاوە دادەمەزرێت کە تا ئێستاش بەشێکی گرینگی کارەکەی چۆتە پێشەوە و کۆتایی مانگی گوڵان دەکرێتەوە.
ناوبراو لە درێژەشدا لە گۆڕانی تەکیەی "بیگلەربەیگی" بە مۆزەی قورئان هەواڵی دا و وتی: دەمانەوێ لە ساڵی 1400 ئەم بەرنامە بەڕێوە ببەین و بڕیارە قورئانە نووسراوەکانی ئایەتۆڵا نجوومی و دیکەی خۆشنووسانی سەرتری پارێزگا لەوێدا نمایش بکرێن.
تەهماسبی وتی: بەرنامەمان بۆ گەشەی مۆزەکان زۆرە بەڵام بۆ بەڕێوە بردنیان پێویستمان بە پارە هەیە. ساڵی ڕابردوو بە بۆنەی نەخۆشی کۆرۆناوە مۆزەکان داخران بۆیە دەبێ ئێستا لە کەشی مەجازی بۆ سەردانی مۆزەکان کەڵک وەربگرین و زۆرتر بیانناسێنین.
Your Comment