بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی حەوتی ئاپ پشت ڕاستی کردەوە کە لە کارخانەی چێ کرانی پەڕەی سووتەمەنی لە ئەسفەهان، ئێران شەش پەڕەی سووتەمەنی بۆ ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران تواندووەتەوە کە ئەو پەڕەگەلە بریتین لە ۰.۴۳ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراو تا 20 لەدەسی U-235ە.
بە پێی پاگەندەی هەواڵدەری ڕۆیتێرز، لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانس هاتووە: لە ئەم ڕەوتەدا مادەی نیتراتی ئۆرانیل هەڵکۆڵدراوە و کراوەتە کەربۆنات ئۆرانیلی ئامونیوم.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئێران دەیەوێت بە بەرهەمهێنانی زیاتری ئەو مادە مادەی مولیبدن چێ بکات کە لە بواری ناسەربازی لەوانە پزیشکی بەکار دەهێنرێت.
ڕۆیتێرز نووسی کە ئاژانس لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا لە وتنی ئەو بابەتە کە ئەو هەوڵە نوێیانەی ئێران دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکیە، خۆی بواردووە، بەڵام دوو دیپلۆمات بە ڕۆیتێرزیان وتووە کە ڕاپۆرتەکە پیشێل کرانی نوێیی رێککەوتنی ناڤۆکی لەلایەن ئێرانەوە نیشان دەدات؛ هەرچەندە ئێران ئەو هەوڵانە وەکوو هەوڵی قەرەبوو کردنەوەیی بە پێی رێککەوتنی ناڤۆکی وەسف دەکات.
Your Comment