بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی فەرمی دەوڵەتی تورکیا لە بلۆکە کرانی داراییەکان 377 تاوانباری کودەتاکەی 15 ی جوولای لەوانە فەتحوڵڵا گولەن هەواڵی دا. بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە 205 کەس جەماعەتی گولەن، 86 کەس ئەندامی داعش، 65 کەس بە تاوانی ئەندامێتی لە پەکەکە و کەجەکە و 9 کەسیتریش بە ئەندامێتی لە ڕێکخراوی (DHKP-C تاونبار کراون.
ناوی فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری جەماعەتی گولەن، جەمیل باییک، موراد قەرەیلان و دوران کالکان لە ئەندامانی پەکەکە، ئەکرەم دومالی ڕۆژنامەڤانی ڕۆژنامەی زەمان، حەمدی ئاکین ئیپک سەرۆکی هۆڵدینگی ئیپک و هدایەت کاراجا بەرپرسی پێشووی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سامان یولو لە نێو تاوانباران دەبینریت. هەروەها ژمارەیەک لە ئەو کەسانە هاووڵاتیی کوردی سووریان.
Your Comment