ڕاگەیێندراوی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

یەکێتی ئەورووپا پاش کۆتایی دانیشتنی کۆمیسیونی هاوبەشی بەرجام، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: ڕێگا چارەکانی گەڕانەوە بۆ بەرجام و بەڕێوەبردنی کاریگەری ئەوانە وتوێژی لە سەر کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، قۆناغی دووهەمی وتووێژەکانی کۆمیسیونی هاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ لە ڤیەن بەڕێوە چوو.

یەکیەتی ئەورووپا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: لەم وتووێژانەدا ڕەهەندەکانی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام لێک درایەوە. کۆمیسیونی هابەش، بەرپرسی چاودێری کردنی بەرجامی لە ئەستۆیە.

یەکێتی ئەورووپا وێڕای ئاماژە بە وتووێژەکانی گەڕانەوە بۆ بەرجام، ڕایگەیاندووە:هەموو ڕێگاکانی گەڕانەوە بۆ بەرجام لێک درایەوە و دوو گرووپی کارناسی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و بەڕێوە بردنی پێشەکییە ناڤۆکییەکانیش، کۆمیسیونی هاوبەشیان لە کارەکانی خۆیان ئاگادار کردەوە.

هەروەها وتوویانە: بەرپرسی هاواهەنگی لە گەڵ هەموو وڵاتانی ئەندامی بەرجام و هەروەها ئەمریکا درێژە ئەدات.

 

News Code 36742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha