بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، بە گوێرەی ڕێککەوتنەکان، دوو کۆبوونەوەی کارناسی هاوتەریب لە نێوان کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام دەبێت بە مەبەستی گفتوگۆی تەکنیکی لە بواری نەهێشتنی گەمارۆکان و بەرنامەی ئەتۆمی بەڕێوەچووە.
سەید عەباس عێراقچی سەرۆکی وەفدی ئێرانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە جەختی کرد: نەهێشتنی گەمارۆکانی ئەمریکا، یەکەمین و زەرووریترین هەنگاوە بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی .
وتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی تەواوی هەیە دەستبەجێ دوای نەهێشتنی گەمارۆکان و پاش ئەوەی بۆی دەرکەوت ئەو هەنگاوانە ڕاست و دروستن، بە تەواوەتی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکات.
کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام بە ئامادەبوونی جێگران و بەڕێوەبەرانی سیاسی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ئەڵمانیا، بریتانیا، فەڕەنسا، چین و نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا چەند کاتژمێر لەوەپێش لە ڤیەنا دەستیپێکرد.
بڕیار درا کۆبوونەوەکە ڕۆژی هەینی داهاتوو درێژەی پێبدرێت.
Your Comment