بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار مستەفا ڕایگەیاند کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئالوودە بە مینگەلێکن کە لە سەردەمی شەڕ دژی سەدام، شەڕی ئێران و عێراق و شەڕی داعش لە ناوچە جیاجیاکان چێندراون و لە ساڵی 1991 ەوە تا ئێستا 13 هەزار و 400 کەس لە هەرێم بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین و لەم نێوانەدا سێ هەزار کەسی سڤیل بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە و 10 هەزار و 255 کەسیش ئەندامانی لەشیان لەدەست داوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی پاککردنەوەی مینی هەرێمی کوردستان زیادی کرد: بە گشتی 776 کیلۆمەتری چوارگۆش لە ناوچە جیاجیاکان ئالوودە بە مینن و تا ئێستا 516 کیلۆمەتری چوارگۆش لە مین پاک کراوەتەوە و هێشتاش 33.5 لەسەد واتا 260 کیلۆمەتری چوارگۆشی ماوە کە پاک بکرێنەوە.
هەروەها ئاکاژەی کرد کە 60 لەسەدی ناوچە ئالوودەکانی هەرێم بە مین لە پارێزگای سلێمانیە و زۆربەی مینە چێندراوەکان لە هەرێم لە دوو جۆری ئێسفەنجا و زالمارای ئیتاڵییە.
بۆچوونی ئێوە