بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی نیوئەتڵەس، کۆمپانیای ئەڵمانی لیلیۆم تەکسیەکی ئاسمانی داهێنراوە کە دەفرایەتی 7 کەسی هەیە و لە مینی پاسێکی ئاسمانی دەچێت و لە ساڵی 2024ی زایینی ڕوونوێنی لێ دەکرێت.
ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی 2018ەوە خەریکی گەشەدان بە جۆرێک لە تەکسی ئاسمانی بووە و لە ساڵی 2020 بڕوانامەی CRI-A۰۱ لە ڕێکخراوەی EASA وەرگرت بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نییە مینی پاسەکە ئامادەی فڕینە.
ئەم مینی پاسە بە خێرایی 280 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا دەفڕێت و ٣٦ باڵی هەیە بۆ فڕین. بە پێی ئەوەی کە توانای جێبەجێ کردنی 7 کەسی هەیە، گەورەترین ئوتومبیلی کارەبایی ئاسمانی دێتە ئەژمار.
Your Comment