پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشەكانی عێراق و ناوچەكە لە فەڕەنسا تاوتوێکران

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سەردانەکەی بۆ پاریس و دیداری لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وێڕای خۆشحاڵی دەربڕینی بە دیداری ئمانوێل ماکرۆن، سەرۆك کۆماری فەڕەنسا، رایگەیاند: "خوشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم سەرۆک ئیمانوێل ماكرۆن لە پاریس. سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەڕەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆكکۆماری فەڕەنسا نووسیوویەتی: "پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێکران".
رۆژی سێشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس لەلایەن سەرۆك کۆماری فەڕەنسا، پێشوازیی لێکرا.

News Code 36602

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha