وشیار بین ئامانجەکانی شۆڕش لەلایەن هەندێک کەسەوە لەکەدار نەبێت

وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی شەهیدانی یەزد ئەمڕۆ خوێندرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئامانجی شەهیدان لە بەشداری لە گۆڕەپانەکانی شەڕ پاڵپشتی لە شۆڕش، ئیمام، حیجاب و ڕاونانی دوژمن بوو کە ئەبێ وشیار بین کە ئەو ئامانجانە بە دەستی کەسانێک لەکەدار نەبێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری ئەندامانی کۆنگرەی شەهیدانی یەزد بە جەخت لەسەر زیندوو هێشتنەوە پەیامی شەهیدان، وتی: شەهیدان لە عالەمی بەرزەخ، ژیانی تایبەتیان هەیە و پەیامی گرینگی ئەوان بە ئەو کەسانەی کە رێگاکەیان درێژە دەدەن، دوور لە ترس و دڵەڕاوکێیە.

رێبەری ئێران بە ئاماژە بە بەرنامەی بەردەوام دوژمن بۆ بێ هیوا کردن و بەلاڕێ بردنی گەنجان لە هێڵی شۆڕش، جەختی کرد: نابێت ئیزن بدرێت هاندانی دوژمن لە سەر گەنجان کاریگەری بێت.

News Code 36594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =