بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولسەتار مەجید ڕایگەیاند کە پێویستە دۆسیەی چالاکان و ڕۆژنامەوانەکانی بادینان و ئەو سزایەی کە بە سەر پێنج کەسیادا سەپاوە جارێکی دیکە پێداچوونەوەی لەسەر بکرێت؛ چونکوو ئەوە سزایەکی نادادپەروەرانە دژی ئەوانە.
پێشتر دادگای هەولێر پێنج چالاک و ڕۆژناموانی هەرێمی کوردستانی بە تۆمەتی هەوڵ دژی ئاسایشی هەرێم و سیخوڕی بە شەش ساڵ زیندانی سزا دا، بەڵام ئەو سزایە بووە هۆی دژایەتی بەربڵاو لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەلی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان زیادی کرد داوای لە دادستێنی گشطی هەرێمی کوردستان کردووە ڕۆڵی خۆی لە ئەو دۆسیە بگێڕێت و ناوبراویش بەڵێنی داوە دۆسیەکە تاوتوێ بکات و هەڵوێستی خۆی ڕابگەیێنێت.
Your Comment