بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو سەرچاوە پەرلەمانییە ڕایگەیاند: فراکسیۆنە شیعەکان هەر لەسەر زەروورەتی ڕادەست کردنی ڕۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن هەولێرەوە بە بەغدا جەخت دەکەن و هەولێریش هەر لە سەر هەڵوێستی خۆی بۆ ڕادەست کردنی ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت جەخت دەکات.
بە پێی وتەی ئەو سەرچاوە، فراکسیۆنە شیعەکان لەگەڵ پێشنیاری هەولێر لەسەر ڕادەست کردنی ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بە دەوڵەتی ناوەندی دژایەتی کرد و دانوستانەکان بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
Your Comment