هەژاری لە هەرێمی کوردستان زۆر بەرز بۆتەوە

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی کوردستان داکۆکی کرد: ئەم مانگانەی دوایی ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان بەرز بۆتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، دابان محەمەد لەم بارەوە وتی: بەرز بوونەوەی ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان چەندین هۆکاری هەیە کە گرینگترینیان دانی مووچە و کەم بوونەوەی لە لایەن دەوڵەت و هەروەها بەرز بوونەوەی نرخی بەرانبەری دۆلار و دینار و بەرز بوونەوەی زۆری نرخەکانە.

وتیشی: بە هۆی ڕاگرتنی زۆربەی پرۆژە سەرمایەدانەریەکان، هەلی کار لەم ناوچە زۆر کەم بۆتەوە. لە لایەکیتریشەوە هەرێمی کوردستان هیچ کارێکی بە مەبەستی چاکسازی و باشتر کردنی دۆخەکە ئەنجام نەداوە و بە هیچ شێوەیەک سەرنجی نەداوەتە دۆخی نالەباری شارۆمەندان.

News Code 36542

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha