AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٣٠ ١٣:١٨

ڕێبەری باڵای ئێران:

دوژمن دان بەوەدا دەنێت کە گوشاری زۆرینە لە سەر گەلی ئێران شکستی هێناوە

دوژمن دان بەوەدا دەنێت کە گوشاری زۆرینە لە سەر گەلی ئێران شکستی هێناوە

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامی نەورۆزی ئەمساڵیاندا وتیان: شکست پێهێنانی دوژمن لە ساڵی ڕابردوو درەوسانەوەیەکی باش بۆ گەلی ئێران بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای ئێران لە وتەدانی تەلفزیۆنی ئەمساڵیاندا بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێ، ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ بە ناوی ساڵی بەرهەم هێنان، پشتیوانیەکان و نەهێشتنی لەمپەڕەکان ناو دەنن.

پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز

ڕێبەری باڵای ئێران هەروەها پیرۆزبایی ساڵی نوێ هەتاوی لە سەرجەم گەلی ئێران، بنەماڵی بەرزی شەهیدان و گیانبازان و ئازادەکان کرد و وتیان پیرۆزباییش لەو وڵاتانە دەکەم کە ئەم بۆنە جەژن دەگرن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بەوەکە ساڵی ڕابردوو ساڵی سەرهەڵدانی توانایی و توانستی گەلی ئێران لە بەرانبەر ئەزموونی گەورەی کۆڕۆنا بوو، وتیان: ساڵی 1399ی هەتاوی کە تێپەڕی دیاردەی کۆڕۆنا ڕوویدا و کاریگەریی کردە سەر هەموو وڵاتان و لەوانەش ئێران و ئابووری و هەلی کاری تووشی کێشە کرد .

توانایی گەورەی ئێران بۆ بەرەنگاریی کۆڕۆنا

ڕێبەری باڵای ئێران هەروەها وتیان: ساڵی ڕابردوو  بە داخەوە ژمارەیەکی زۆر بە هۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستدا. ئەگەرچی کادیری دەرمان و پزیشکان و ئەوانەی پەیوەندییان بە کاروباری دەرمانەوە هەیە توانایی گەورەیان نیشان دا و هاوکات کە گەلی ئێرانیش خۆڕاگربوون و توانیان دوژمن شکست بدەن و ئێستا دوژمنان خۆیان دان بەوەدا دەنن کە گوشاری زۆرینە شکستی هێناوە.

شکستی گوشاری زۆرینە

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئاماژەیان بە شکست هێنانی گوشاری زۆرینەی دوژمن لە ساڵی ڕابردوو کرد و  زیادیان کرد: دوژمنەکانی ئێران و لە سەروویانەوە ئەمریکا ویستیان چۆک بە گەلی ئێران دابدەن . هەڵبەت ئێمە دەمانزانی کە گەلی ئێران خۆڕاگرە و ئەوان شکست دێنن. ئەمڕۆ  ئەوان خۆدی ئەمریکاییەکان و هاوڵانی ئەورووپاییان دان بەوەدا دەنن کە گوشاری زۆرینە شکستی هێناوە.

1400 بە ساڵی   بەرهەم هێنان، پشتیوانیەکان و نەهێشتنی لەمپەڕەکان ناو دەنین

News ID 36477

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha