چارەسەری ستراتێژی کێشەی هەرێمی کوردستان  ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدایە

هاوسەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت: زەمینەیەكی لەبار و فراوانی هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا هەیە لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی وزەو ئەمنی و چارەسەری ستراتیژیش گەیشتنە بەڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوسەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت: زەمینەیەكی لەبارو فراوانی هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا هەیە لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی وزەو ئەمنی و چارەسەری ستراتێژیش گەیشتنە بەڕێككەوتن لەگەڵ بەغداو كاری لەپێشینەی حكومەتی هەرێمیش لەگەڵ بەغدا گەیشتنە بەڕێككەوتن بەتایبەت لەڕێی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق كە لەئێستادا لەپەرلەمانە.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ (Iraq Oil Report) ئاماژە بەگەشەپێدانی كێلگەكانی گاز دەدات كە دەبێتە داهاتوی بواری وزە لەهەرێمی كوردستان، دەڵێت: زەمینەیەكی لەبارو فراوانی هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا هەیە لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی وزەو ئەمنی، لەوانەش دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی كوردستان لەچوارچێوەی داهاتووی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)،  بۆیە دەتوانرێت ئەو كۆمپانیایە ببێتە یارمەتیدەر لەناوچەكەدا بۆ روبەڕووبونەوە لەهەر قەیرانێكی دارایی و سیاسی كە لەساڵانی رابروودا رویداوە.
هاوسەرۆكی یەكێتی راشیگەیاندووە: بەلای ئێمەوە چارەسەری ستراتێژی گەیشتنە بەڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بەمەبەستی دروستكردنی ئامانجێكی نوێ.
هەر لەو دیدارەدا ئەوەشی رونكردوەتەوە كە كاری لەپێشینەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا گەیشتنە بەڕێككەوتن لەسەر دابەشكردنی داهاتەكان ئەویش لەڕێی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق كە لەئێستادا لەپەرلەمانە.

News Code 36466

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =