بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: ساڵی 1400، ساڵی سەروبەندی سەرکەوتنی نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر شەڕی ئابوورییە. بە پشتی خودا ساڵی داهاتوو، سەروبەندی جووڵەی ئابووری و گەشەی بەرهەمهێنان دەبێت.
ڕۆحانی لە شی کردنەوەی کێشە ئابوورییەکانی بەجێماو لە تەشەنە سەندنی کۆرۆنا وتی: هەموو وڵاتەکان بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە تووشی کێشەی ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بوون، بەڵام ئەوە ئێران بوو کە لە بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا بە تەنیا مایەوە و هیچ یارمەتیدەرێکی نەبوو.
سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆکە دۆخەکە بۆ شکستی گەمارۆکان لە هەر کاتێکی دیکە ئامادەترە، وتی: ئەمریکییەکان چەندین جار ڕایانگەیاند کە ڕێگای دەولەتی پێشوو هەڵە بووە و دیسانیش وتیان دەمانەوێتبگەڕێینەوە سەر ڕێگای بەڵێن و ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئاڵبەت ئەم قسانە بۆ ئێمە بەس نییە و چاوەڕوانی کردەوەین.
Your Comment