AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢٧ ٠٨:٥٣

ئەندامی فراکسیۆنی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق:

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 12.67 لەسەد دەبێت

پشکی  هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 12.67 لەسەد دەبێت

ئەندامێکی سائیرۆن ڕایگەیاند: بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجە، 12.67 لەسەد دەبێت و وەکوو ڕابردوو نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە موستەقلە، ماجدە تەمیمی لەو بارەوە وتی: هەرێمی کوردستان زانیاریی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی بە بێ ناوی ئەوان، ڕاگەیاندووە. هەروەها هەولێر، ڕایدەگەیێنێت کە لە ساڵی 2005 ەوە تا ئێستا، لە کۆی 177 ترلیۆن دینا، 92 ترلیۆن دیناری وەرگرتووە.

تەمیمی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان لە سنوورەکان زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار لە ساڵدا دەست دەخات، وتی: بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجە 12.67 لەسەدە و ئەوە وەکوو ڕابردوو نامێنێت.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی سائیرۆنە لەو بارەوە وتیشی: ئێمە نامانەوێت بودجە بە دەنگی زۆرینە پەسەند بکەین. بەڵکوو داوای دەستخستنی ڕێککەوتن و ڕەزامەندی لایەنەکانین و پێویستە ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و هەولیر بکرێت تا قەرزداری و خاوەن قەرزی لایەنەکان لە ساڵی  2012 ەوە تا ئێستا دەربکەوێت.

News ID 36445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha