بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە ئاماژە بە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نووسی: بۆریس جانسۆن بە فریوکارییەوە دەڵێت نیگەرانی بەرهەمهێنانی چەکی ناڤۆکی ڕاستەقینە لە لایەن ئێرانەوەین. لە هەمان ڕۆژیشدا ڕایدەگەیێنێت کە وڵاتەکەی زەڕادخانە ناڤۆکیەکەی پەرەپێدەدات.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێچەوانەی بریتانیا و هاوپەیمانەکانی، ئێران پێێ وایە کە چەکی ناڤۆکی و هەموو چەکە کۆمەڵکوژەکان وەحشیانەن و ئەبێ ڕیشەکێش بکرێن.
بۆچوونی ئێوە