بە پێی هەواڵی مێهر، تورکیا ڕایگەیاند: ئیبراهیم بابات بە نازناوی شێخ گوویی لە فەرماندەکانی بەرگری گەل لە ئوپەراسیۆنێکدا قۆڵبەست کرا و بۆ تورکیا گوێزرایەوە.
تیمی MİT ڕایگەیاند کە لە ئوپەراسیۆنێکی شەوانە لە ناوچەی کانی ئاشتی سووریا، فەرماندەی تیپی شەهید جەمشید توغای، ئیبراهیم باباتیان قۆڵبەست کرد و لە سنوورەوە بۆ تورکیا گواستیانەوە.
هەروەها ڕاگەیندراوە ڕێژەیەکی زۆر مادەی تەقینەوەی دەستکرد، مین و ... لەوێ گیراوە. بابات کە لە ساڵی 2011دا چۆتە ناو گرووپی پەکەکەوە وەکوو فەرماندەی ئوپەراسیۆنەکانی سووریا دیاری کراوە.
Your Comment