بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی لە وڵام دانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر کەشتی ئێرانی، وتی: لەو شوێنەی کە هێرشەکە ڕووی داوە، ڕژیمی زایۆنی تاوانبارە بەڵام دەبێ بنکەی هێزە چەکدارەکان لەم بارەوە روونکردنەوە بدات.
ئەو وتیشی: هەر کات ئەم ناوچە ئاسایشی دەبێت، ڕژیمی زایۆنی لە ناوی دەبات چونکوو ژیانی خۆی بە شەڕ و قەیران و نائارامییەوە بەستۆتەوە و پێی وایە تەنیا لەو دۆخەدا دەتوانێ درێژە بە ژیانی خۆی بدات.
ناوبراو داکۆکی کرد: گەر بۆمان دەرکەوێ کام لایەن لە هێرش کردن بۆ سەر کەشتی ئێرانی بەشداریی بوە، لە هەموو بژاردەکان بۆ بەرگری لە خۆمان کەڵک وەردەگرین.
ئەو هەروەها سەبارەت بە بەڕێوە چوونی کۆمیسیونی هاوبەشی بەرجام، وتی: کاتی بەڕێوەچوونی ئەم کۆمیسیونە هێشتا دیاری نەکراوە.
ئەو لە ولام دانەوە بە وتەکانی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم وتی: بابەتی چاودێری کردنی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران، بابەتێکی فەنی و تەکنیکییە. ئێران لە چوارچێوەی پادماندا ئیزنی ئەو چاودێرییەی داوە. داوا لە ئاژانس دەکەین لە چوارچێوەی تەکنیکیدا قسە بکات و بێ لایەنی خۆی بپاریزێت. پێوەندی ئێران و ئاژانس بەم شێوە دەتوانێ درێژە بدرێت.
Your Comment