بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، بە ئاماژە بە پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: لە ڕۆژانی ڕابردوو، پێوەندی دەرەکی ئێران، یەکێک لە گرینگترین قۆناغەکانی مێژووی سیاسی تێپەڕاند و پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ناوەندی پێوەندیی سازێنەری نێودەوڵەتی سەرۆک کۆمار و هەندێک هاوتاکانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو.
وتەبێژی دەوڵەت وتیشی: ئەمڕۆکە وڵاتانێکی زۆر بە نیازپاکییەوە خەریکن هەوڵ دەدەن بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی. دڵنیاین کە لە داهاتوویەکی نزیک ئەو ئامانجە دێتە دی چونکوو تەنیا ڕێگایەکە کە دابینکەری ئاشتی لە جیهان و مسۆگەرکەری بەرژەوەندیی هەموو وڵاتەکانە. ڕێککەوتنی ناڤۆکی پەسەندکراوێکی یاسایی نێودوەڵەتییە و ئەمریکا چارەیەکی جگە گەڕانەوە بۆ ئەو یاسایە نییە.
ناوبراو جەختی کرد: ئەبێ ئەوەش بڵێم کە لە چوار ساڵی ڕابردوو ئێمە ڕێگای دیپلۆماسیمان کراوە هێشتەوە، نەک ئەوان و ئەمڕۆ کەسێک کە ئەبێ یەکەم هەنگاو لە ڕێگای دیپلۆماسی هەڵبنێت، ئەوانن نەک ئێمە.
ڕەبێعی لە درێژەدا زیادی کرد: ئەمریکا لە دۆخێکدا نییە کە بۆ ئەنجامی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی خۆی مەرج دابنێت. بە پێچەوانەی ئەمریکا کە لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی خۆی گێل دەکات، ئێرنا ئامادەیە کە هەرچی خێراتر و هاوکات لەگەڵ ئەندامانی تری ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات. بە پێی سیاسەتی ڕاگەیێندراو و یەکلایی ڕێبەری باڵا، تەنیا ڕێگای زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ سەر بەڵینەکانیانە.
ئامادەی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ ئەمریکاین
وتەبێژی دەوڵەت لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەگەری ڕێککەوتن لەگەل ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گۆڕینەوەی زیندانیان وتی: هەڵوێستەکانی ئێمە لەسەر رێککەوتنی ناڤۆکی نەگۆڕیوە و هێشتا پێمان وایە کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووەتە دەرەوە و پێشێل کەری بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشە.
وتەبێژی دەوڵەت بە وتنی ئەوەی کە سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیندانیان خاڵی نوێی زۆر هەیە، وتی: پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی ئێرانی بەیان کردووە، ئێمە ئامادەین کە هەموو زیندانییەکان بگۆڕینەوە. ئەگەریش تا ئێستا ئەوە ڕووی نەداوە بە بۆنەی ئامادە نەبوونی دەوڵەتی ئەمریکاوە بووە.
Your Comment