ئاسایش, یەکپارچەیی و ئاشتی لە عێراق بۆ ئێران گرینگە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: عێراق وڵاتێکی دۆستە و بۆ ئێران گرینگە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی دایە دەفرایەتی فراوانی ئێران و عێراق بۆ هاوکاری زیاتر.

ڕۆحانی وتی: بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی ئابووری لە گەڵ پەیوەندی سیاسیدا دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ گەشەی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی و کۆمپانیاکانی سەرمایەدانەری دەتوانن لەم ڕێگایەدا یارمەتیدەر بن.

هەروەها وتیشی: ئاسایش, یەکپارچەیی , ئاشتی و ئارامی عێراق بۆ ئیران گرینگ و یەکمایەتیە و ئێمە دژی هەر چەشنە دەستێوەردانێکی بیانی لە کاروباری ناوخۆیی عێراقین و بە زەرەری ئەو وڵاتە و ناوچەکەی دەزانین.

سەرۆک کۆمار هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە چەندین ملیار دۆلار پارەی ئێران لە بانکەکانی عێراق بە پێچەوانەی یاسا بلۆکە کراوە ڕایگەیاند دەبێ ئەو بڕە پارەیەی ئێران ئازاد بکرێت.

News Code 36310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =