سێهەمین وەجبەی ڤاکسینی ئیسپوتنیک گەیشتە ئێران

وتەبێژی ڕێکخراوەی خواردن و دەرمان لە گەیشتنی سێهەمین وەجبەی ڤاکسینی کۆرۆنای ئیسپوتنیک بۆ ئێران هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور بە ئاماژە بە گەیشتنی سێهەمین باری ڤاکسینی ئیسپوتنیک وی لە ڕووسیاوە بۆ ئێران، وتی: ئەم وەجیە 200 هەزار دۆز ڤاکسینی تێدایە.

بە پێی ئەم هەواڵە وەزارەتی تەندروستی بەرنامەی داڕشتووە کە تا کۆتایی ئەمساڵ یەک میلیۆن و 300 هەزار کەس لە ئێران کە بریتین لە کادری دەرمان و ئەو گرووپانەی زیاتر تووشی خەسار دەبن، لە ئێران ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن.

News Code 36292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =