دانووستانی دوو لایەنەمان لە گەڵ ئەمریکا نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان وتی: ئێمە هیچ دانووستانیکی دوو لایەنەمان لە گەڵ ئەمریکا نابێت و تا کاتێ ئەوان ڕێگای هەڵەی خۆیان نەگۆڕن، گۆڕانێک لە سیاسەتی ئێراندا ڕوو نادات.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە بە ئاماژە بەوەی کە هیچ گۆڕانێک لە سیاسەتی دژە ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە ڕووی نەداوە، وتی: ئەمریکا گەڕانەوەی خۆی بۆ بەرجام ڕانەگەیاندووە و ئەورووپییەکانیش درێژە بە پێشیل کردنی بەڵینەکانیان ئەدەن.

ئەو وتیشی: دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بەداخەوە بەدوای ئەوەیە ئەو ڕیگایەی کە ترامپ لە ماوەی 4 ساڵدا نەیتوانی بە ئاکامی بگەینێت، بە شیوەی فرەلایەنەی نەرێنی بیپێوێ.

خەتیب زادە وتیشی: ئێمە وڵامی هەموو کارێک ئەدەینەوە. گەر ئاکارێکی جیاواز لە لایەنەکانیتر بینین، وڵامی ئێمەش بەو شێوە دەبێت. لایەنی ئەورووپی دەبێ بزانێت ڕێگای هاوکاری باشتر لە هەموو ڕێگاکانە و زمانی هەڕەشە و تۆمەت لە بەرانبەر ئێران کاریگەری نابێت.

ناوبراو باسی پەسند کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی حاکمان دژی ئێرانی کرد و ڕایگەیاند: ئەوەی کە ئەمریکا لە ڕێگایەکی هەڵە دایە بۆ هەمووان روونە. دەوڵەتی بایدن سەبارەت بە بەڕێوە بردنی بڕیارەکان سەرەتایەکی خراپی بوو.

ئەو باسی هاوکاری ئێران و ئاژانسی کرد و وتی: هەموو لایەنەکان دەبێ ڕێز لە مەبەستی باشی ئێران بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ ئاژانس بگرن و ئەوەش وەکوو دەروەچێک بۆ گەڕانەوە و بەڕێوە بردنی بەڵێنەکانیان لەبەرچاو بگرن.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەفەری فواد حسێن بۆ تارانیش وتی: گۆڕانەکانی عێراق و ئاسایشی ناوچە و دەورووبەری ئێمە و هەروەها دۆسیەی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە بابەتەکانی بەرباس لە وتووێژ لە گەڵ فواد حسێن بووە.

News Code 36249

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =