ئەمریکا هیچ چارەیەکی نییە جگە لە هەڵوەشاندنەەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ناچارە گەمارۆکان هەڵگرێت، وتی: ئەمریکا لە بەرانبەر گەلی ئێراندا تەسلیم دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چەندین پڕۆژەی نەتەوەیی وەزارەتی نەوت لە پارێزگاکانی بووشێهر و ئیلام بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ناچارە گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە، وتی: ئەمریکا لە بەرانبەر گەلی ئێراندا تەسلیم دەبێت.

ڕۆحانی وتی: بەرجام ئەوەندە گەورە بوو کە هەموو جیهان هەوڵیان داوە پشتی بشکێنن و ترامپیش لەم کارەدا جێبەجێکاری سیاسەتەکانی  زایۆنی و حکوومەتە دواکەوتەکانی ناوچەکە بوو.

جەختی کرد: لەمساڵدا سەرکەوتنێکی گەورەمان وەدەست هێنا کە شکست دانی بکوژ و قەسەب ترامپ بوو.

سەۆک کۆماری زیادی کرد: سەرکەوتنی دیکەی ئێمە ئەوەیە کە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا چوارجار دانیپێداناوە کە گوشاری زۆرینە دژی ئێران هەڵە و بێ ئەنجام بووە.

 ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمساڵ بە کەمترین پشت بەستن بە نەوت وڵاتمان ئیدارە کرد، ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی پێترۆکیمیای ئێران لە ساڵی داهاتوو دەگاتە 100 میلیۆن تۆن کە دووبەرانبەری ڕێژەی ئێستایە.

ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەمساڵ تا ئێستا 31 میلیارد دۆلار هەناردەی نانەوتی هەیە.

News Code 36239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =