فەرهەنگی جوانی یارمەتیدانی هەژاران وەک نەریتێکی ئێرانی و ئیسلامی

خەڵکی ئێران و بە تایبەت کوردستان فەرهەنگێکی کۆن و مێژینەیان هەیە و ئەوەش یارمەتی دان بە یەکتر و هاوکاری بووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕوانینێک بۆ کۆمەڵگا رۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتییەکان ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی هەموو کات مەیلیان بەرەو کۆخوازی و کۆبوونەوە بووە بەڵام کۆمەڵگای ڕۆژاوایی تاکخواز بوون بۆیە بە گشتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەی نەریتی و پێکەوە لە کۆمەڵە جۆراوجۆرەکاندا دەژین.

هەروەک دەزانین درێژەی ژیان لە نێو کۆمەڵگا و لە پەنای خەڵکانیتر پێویستی بە جۆرێک هاودەنگی و یەکگرتووییە. خەڵکی ئێران و بە تایبەت کوردستان بە پێی نەریتی پێشینیان و بە مەبەستی درێژەدان بە پێڕەوی لە داب و نەریتی موسولمانەکان هەموو کات هاوکاری و یارمەتی دان بە یەکتریان وەک شتێکی پێویست لە بەرچاو گرتووە.

ڕووداوە جۆراوجۆرەکان نیشاندەری ئەوەن خەڵک هێشتا نەریتی یارمەتییان پاراستووە

بەڵگە مێژووییەکان نیشاندەری ئەوەن کە ڕەوتی ژیانی کۆمەڵایەتی و بەڕێوە بردنی ژیان لە هەموو بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەنانەت سیاسیشدا بە یارمەتی خەڵک لە نێو فەرهەنگی ئێراندا شتێکی بنەمایی و قووڵە.

ڕووداوە جۆراوجۆرەکان لە ئێران ئەوەی سەلماند خەڵکی ئەم وڵاتە هێشتا ئەو نەریتەیان پاراستووە و تا ئێستاش تاکخوازی ڕۆژاواییەکانیان پەسند نەکردووە.

کوردستان لەو شوێنانەیە کە گرینگی زۆریان داوەتە یارمەتی دان بە هەژاران بە تایبەت خەڵکی دەوڵەمەند و دەستڕۆشتوو بە باشی لە تەنگانە و بۆنەکاندا یارمەتیدەری خەڵکی هەژار بوون و بە شێوەیەک پێکەوە دەژیان کە کەس جیاوازییەک لە نێوانیاندا هەست نەکات و کەسیان بە هۆی داهاتی کەم و نەبوونییەوە تەرا و تاک نەمێنێتەوە.

یارمەتییەکان لە نەورۆز زیاتر دەکاتەوە

ئەمساڵ بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆخی نالەباری ئابووری، خەڵک بەو شێوەی کە توانیبێتیان هەژارانیان لە بیر نەکردووە و یارمەتیدەریان بوون.

ئێستاش گەورەترین جێژنی ئێرانییەکان و کوردستانییەکان واتا جێژنی سەری ساڵی نوێ و نەورۆز بەڕێوەیە. سەرەڕای دۆخی نالەباری ئابووری، خەڵک دیسانەوە دەستیان بە یارمەتی دان کردووە و هەوڵ ئەدەن ئەم جێژنە بۆ هەموو بنەماڵەکان لە هەموو چین و توێژەکان ببێتە جێژنی خۆشی و شادی. ئەمساڵ کۆرۆنا و بێکاری زیاتری خەڵک، پێویستی یارمەتییەکان زۆرتر دەکاتەوە. بۆیە دەبینین ئەم ڕۆژانە و لە نزیکی ساڵی نوێدا خەڵکی کوردستان دیسانەوە هاتونەتە هانای هەژارانەوە و یارمەتیدان بە خەڵک دەستی پێ کردۆتەوە.

News Code 36190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =