AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٧ ٠٩:٤٦

شەوی ڕابردوو;

وەزارەتی ئیتلاعات ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستیی لە ڕۆژاوای ئێران پووچەڵ کردەوە

وەزارەتی ئیتلاعات ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستیی لە ڕۆژاوای ئێران پووچەڵ کردەوە

وەزارەتی ئیتلاعات لە پووچەڵ کردنەوەی ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی و مەرگی دوو تیرۆریست کە دەیانەویست لە پیرانشار ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند کە بە هاوکاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و بڕیارگەی حەمزە سویدوشوهەدا هەوڵی دوو تیرۆریست بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە شاری پیرانشار پووچەڵ کرایەوە و هەر دووکیان لە پێکدادانێکی چەکداری کوژران.

شیاوی باسە کە ئەو دوو کەسە کە دوانیوەڕۆی دوێنێ کوژران، دوو پارچەی چەکی کڵاشینکۆف و نارنجۆک و هەندێک تەقەمەنی دیکەیان پێبووە.

News ID 36183

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha