بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد خەسرەوی ڕایگەیاند: شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی کوردستان لە ساڵی 1370 بە شێوەی کۆمپانیای بەشی تایبەت دامەزرا و تا ئێستا لە 20 شارۆچکەی پیشەیی زەوی دراوەتە سەرمایەدانەران و وەبەرهێنەران.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێستاکە 450 یەکەی پیشەیی لە شارۆکچە پیشەییەکانی پارێزگا خەریکە دەکەوێتە ڕێ کە تا کۆتایی ساڵ 1400 نزیک بە 50 لەسەدیان دەست بە کار کردن دەکەن.
هەروەها زیادی کرد: بە دەسپێکی کاری ئەو یەکەگەلە هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجانی خوێندەواری پارێزگا دەڕەخسێت.
Your Comment