هەڕەشەکانی ئەمریکا بوونە دەرفەت بۆ ئێمە/ ڕێگای حاج قاسم درێژەی هەیە

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارن وتی: ئەمریکییەکان دەبێ دەس لە دوژمنی لە گەڵ ئێران هەڵگرن چونکوو هەر هەڕەشەیەکیان کرد، ئێمە وەکوو دەرفەت کەڵکمان لێ وەرگرت.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار قائانی وتی: ئەمریکییەکان دەبێ دەس لە دوژمنی لە گەڵ ئێران هەڵگرن چونکوو هەر هەڕەشەیەکیان کرد، بۆ ئێمە بوو بە دەرفەت.

ئەو وتیشی: ئێمە بە بەرەکەتی ئیسلام و خاندانی پاکی پێغەمبەر ڕێگای خۆمان دۆزیوەتەوە و دەزانین چی دەکەین و چیمان دەوێ بەڵام ئەمریکا لە گێژاوێک دایە و خۆی نازانێ دەیەوێ بەرەو کوێ بڕوات.

ناوبراو باسی شەهید قاسم سولەیمانی کرد و وتی: ئەو شەهیدە پایەبەرزە ڕاستەوخۆ لە گەڵ تیرۆریست شەڕی دەکرد و ئەمریکییەکان کە بە تیرۆریست ناویان دەبرد، دەبێ بزانن کاتی شەهیدبوونی بە چ شێوەیەک لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێ کرا. ڕێگای حاج قاسم درێژەی هەیە و ڕێگای ئەو ڕێبازێک بۆ پەروەردە کردنی کەسانی ئازادیخواز و بوێرە.

سەردار قائانی هەروەها باسە خۆڕاگری کرد و ڕایگەیاند: بەرخۆدان هێشتا لە جیهان زیندووە و درێژەی پێ ئەدرێت و دەبینین چلۆن ڕێگای سەرکەوتن ئەکاتەوە.

ئەو هەروەها داکۆکی کردە سەر ئەوەی کە خۆڕاگری دەبێتە هۆی سەرکەوتن و وتیشی: بەرەی نوێی شۆڕش دەبێ بزانن وڵاتەکەیان چەند قۆناغ خۆڕاگری بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە. ئیسلام دینی جوامێرییە و ئەوەش لە ڕێگای بەرخۆدانەوە بەدەست دێت.

News Code 36163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =