بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ئەلمینار وتی: دراوسێیەکانی ئێمە هەڵە دەکەن و هەڵەشیان ئەوەیە کە بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی، ئیزنیان داوە ئیسرائیل ئاڵۆزی لە وڵاتەکەیان پێک بێنێت.
ئەو وتیشی: ئەم کارەش واتا ئیسرائیل ئاسایشی وڵاتانی ناوچە دەخاتە مەترسییەوە و لە ناوی دەبات. گەر ئیسرائیل بیەوێ هێرش بکاتە سەر ئێران، لە ڕاستیدا بڕیاری خۆکوژی داوە.
زەریف لە بەشێکیتری وتەکانیدا وتی: ئێمە هۆشداری دەدەینە جۆ بایدن بۆ ئەوەی درێژە بە سیاسەتەکانی ترامپ نەدات چونکوو دەرەنجامێکی باشی نابێت.
سەبارەت بە لوبنان و گٶڕانەکانی ئەم وڵاتەش وتی: ئێران لە پەنای میلەتی لوبنان و خۆڕاگریی لەم وڵاتە وەستاوە. ئیسرائیلیش دەبێ بزانێت سیاسەتی پشتیوانی کردنی ئەو لە تیرۆریستەکانی سووریا بێ وڵام نابێت.
Your Comment