بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خانمانی یاریزانی تۆپی پێی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە لە ڕەوتی هەفتەی دووهەمی خولی نایابی تۆپی پێی خانمانی ئێران میوناداری یانەی شارەوانی بەم بوون.
لە ئەو دیدارە سەختەدا یانەی وچانی کوردستان لە کۆتایی 90 خولەک یاری بە ئەنجامی بێ گۆڵ لە ماڵی خۆیان راگیرا.
وچان بە ئەو ئەنجامەوە یەکەم خاڵی خولی کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە دەست خست و لە پلەی سێهەمی ڕیزبەندە چوار یانەییەکە وەستا.
یاریزانانی تۆپی پێی وچانی کوردستان هەفتەی داهاتوو لە یاریگەی سەفاییەی ئیسفەهان میوانی سپاهان دەبن.
بۆچوونی ئێوە