بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری سەرلەبەیانی شەممە لە کاتی گەییشتنی بۆ فڕۆکەخانەی سنە ڕایگەیاند: یەکێک لە ئەو بابەتانە کە بیری ئێمەی بە خۆوە خەریک کردووە پرسی کۆڵبەرییە و پێشتریش دەوڵەت لە ئەو پێوەندییەدا پەسەندکراوێی هەبوو و ئەمرۆ ڕاپۆرتێکی تەواو لەسەر ئاستی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەندکراوە دەدەین.
ناوبراو زیادی کرد: لە سنوورەکانی کوردستان بەرنامەی زۆرمان بۆ گەشەی بازرگانی هەیە کە ئەبێ ژێربینای سنوورییەکەی ئامادە ببێت.
ناوبراو وتیشی: بەرنامەی گرینگمان بۆ گەشەی پارێزگای کوردستان لە بواری پێترۆکیمیایی، ئاسن و کارخانەی تایەسازی پێش بینی کردووە کە بەشێکی دەستیپێکردووە بەڵام تا ڕادەیەک هێواش چووەتە پێشەوە و ئەو بابەتە لە ئەم سەفەرەدا شوێنگیری دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە