ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ د.ڕێبوار کهریم مهحمود: ئێستا لەپەسەندکردنی بودجە نزیك بوینەتەوە، ئەوەی کە ماوە ماددەی تایبەت بەپشکی هەرێمە، بۆ ئێمە زۆر گرنگە رێکەوتنێك بکرێت ئەم بنەمایانە لەخۆبگرێت:
1ـ رێکەوتنەکە بنەمایەکی دەستوری هەبێت، نابێو رێگەنادەین هیچ دەقێك بسەپێنرێت بەسەر هەرێمدا کە لەدەرەوەی دەستوربێت، بەمەرجێك ئەو دەقە راستەوخۆ لەخزمەتی مافی موچەخۆراندا بێت.
2ـ نابێ هەرێم چاوەڕێی ئەوەبکات کە دەتوانێ وەك جاران پابەندنەبێ بەو رێکەوتنانەی کە دەکرێت، هەر ئەوەش بوەتەمایەی دروستبونی ئەو بێمتمانەییەی کە لەبەغداوە بەرامبەر هەرێم هەیە.
بۆچی بەلامانەوە گرنگە رێکەوتن بکرێت؟
1ـ لەبەرئەوەی ئەم بودجەیە بۆ هەردوو ساڵی ۲٠۲۱_۲٠۲۲ دەبێو گەرەنتیکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان لەبودجەو موچە، لانیکەم بۆ دووساڵ کاریگەری ئەم کێشەیە کەمدەکاتەوە.
2ـ رێکەوتنی هەرێمو بەغدا، هەوڵی هەمو ئەو سیاسییانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە لەمیدیاکانەوە داوای رێکەوتن دەکەنو لەژێریشەوە هەموو هەوڵێکیان تەنها بۆ داواکردنی پارەی بەلاشە لەبەغدا، واتە دەیانەوێ رێکەوتن نەکرێ تا بەردەوامبن لەتاڵانیو سەرەڕۆییەکانی نەوتو گومركو بابەتەکانیتر.
Your Comment