بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شێعرە نوێیەکانی، "تەنیایی من لە تۆدا"، "ئەوەندە لە وەسفی تۆ شێعرم وتووە کە خۆم لەبیر کرد"، "مەوداکان هەڵدەگرم تا بە تۆ بگەم" و " دانمپێداناوە کە خۆشم دەوێی" چوار بەرهەمی محەمەد ئاشنایە کە لە لایەن بڵاوگەی دیباچەوە بڵاو بوونەتەوە.
شیاوی باسە ئەو کۆمەڵە شێعرە بەرهەمی 20 ساڵ نووسینی ئەو شاعێرەیە کە شێعرەکانی ساڵی 1378 بۆ 1398ی ئەو شاعێرە دەگرێتەوە کە بە هەوڵی بلاوگەی دیباچە چاپ و بڵاو بووەتەوە.
شیاوی باسە کە زۆربەی شێعرەکانی ئەو کۆمەڵە شێعرە لە قاڵبی شێعری نوێی کورت هۆنراونەتەوە و هەر کتێبێک 65 شێعری تێدا هێنراوە.
ئەو شاعێرە پێشتر حەوت کتێبی تری لە بوارەکانی شێعری کوردی و وەرگێڕان و توێژینەوە بڵاو کردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە