AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٢١ ٠٩:٤١

وەزیری ئیتڵاعات :

دەزگا سیخوڕییەکانی جیهان دژی ئێران هاودەنگ و یەکگرتوو کار دەکەن

دەزگا سیخوڕییەکانی جیهان دژی ئێران هاودەنگ و یەکگرتوو کار دەکەن

وەزیری ئیتڵاعات وتی: سیخوڕيکان بە شێوەی یەکگرتوو دەستیان داوەتە دەستی یەک و دژی وڵاتی ئێمە هاوکاری دەکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعات بە ئاماژە بە لەناوبردنی سەدان گرووپی تیرۆریستی لەم ساڵانەی دواییدا، وتی: ئێمە توانیمان زۆربەی ئەو گرووپانە بە باشی و لە کاتی خۆی بناسین و بیانپێکین. بەختەوەرانە خەڵک بە باشی ڕۆڵی ئەم وەزارەتخانە دەزانن و لەم رێگا یارمەتیمان دەدەن.

دەمانزانی دوژمن دەیەوێت شەهید فەخری زادە تیرۆر بکات

ڕاشیگەیاند : دوو مانگ پێشتر ئێمە دەمانزانی دوژمنان لەو ناچەدا کاری ئیتلاعاتی دەکەن، دیسانەوە ڕەخنەمان لێ گیرا کە لە تیرۆری شەهید فەخری زادە ئاگادار بووین و بەرگریمان نەکرد. ئێمە 5 رۆژ پێش تیرۆری شەهید فەخری زادە شوێنی تیرۆرەکەمان دەزانی بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسەی هەلومەرجی پێویستی بۆ تیرۆر کردنی دابین کردبوو لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بوو، بۆیە نەمتوانی  دەستێوەردان بکەین چونکوو پەیوەندی بە دەزگایەکی دیکەوە هەیە..

یەگرتوویی دەزگا سیخوڕییەکانی جیهان دژی ئێران

عەلەوی وتیشی: ئەمڕۆ کار و بەرنامەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە بەرنامەڕێژی بەهێز دەڕواتە پێشەوە بەڵام هەندێ کەس هەر ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن سەرکەوتنەکانی ئەم وەزارەتخانە پێوەندی بە وەزیرەوە نییە.

ئەو لە درێژەشدا باسی کار و سەرکەوتنەکانی ئەم وەزارەتخانەیە کرد  ڕایگەیاند: ئێمە بە شێوەیەکی بەهێز توانیمان سەرکردەی گرووپێکی تیرۆریستی کە دژی وڵاتەکەمان زۆر کاری کردبوو، بگەڕێنینەوە بۆ وڵات و لە گەڵ قاچاخی دەرمان بەرەنگاری بکەین.

ئەو لە کۆتاییشدا وتی: هەموو دەزگا  سیخۆڕییەکان هاودەنگ و یەکگرتوو دژی وڵاتی ئێمە هاوکاری دەکەن. ئەوان بە هەموو هێزەوە دژی ئێمە وەستاون.

News Code 35946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha