بە پێی هەواڵی مێهر، ماموستا فایق روستەمی ئەمڕۆ لە خوتبەکانی نوێژی هەینی لە سنە وێڕای پیرۆزبایی دەیەی فەجر، وتی: دەستکەوتەکانی پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕوونە و ئینکار ناکرێن. پێش شۆڕش خەڵک لە شتهایەکی گرینگ وەکوو ڕێگا، ئاوی خواردنەوە، کارەبا، غاز و تەنانەت تەلەفون بێ بەری بوون و کەسیش وڵامدەری داڵغەی خەڵک نەبوو.
ئەو وتیشی: سەرکۆنە کردنی چالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بووە هۆی ڕاپەڕینێکی خەڵکی و شۆڕشی ئیسلامی بە مەبەستی دابین کردنی بەرانبەری و یەکسانی و هەروەها یارمەتی دان بە هەژاران پێک هات و بەختەوەرانە پاش 42 ساڵ لە تەمەنی ئەم شۆڕشە دەبینین دەستکەوتگەلی باشی لە هەموو بوارەکان بۆ خەڵک بووە.
ناوبراو لە درێژەشدا شۆڕشی ئیسلامی باشترین چاکەی سەدەی بیستەم زانی و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی و بە هاوکاری خەڵک سەرکەوت و بێ گومان درێژەی ئەم ڕێگایە پێویستی بە پێڕەوی کردن لە فەرمانەکانی ڕێبەری مەزن هەیە.
ئەو ڕوونی کردەوە: بۆ ئاسایش و دەسەڵاتی وڵاتەکەمان قەرزداری خوێنی شەهیدانین بۆیە بۆ ڕێز گرتن لە گەورەیی ئەو بەڕێزانە دەبێ هزری شۆڕشیانە و باوەڕبەخۆ بوون و سەربەخۆ بوون لە بەرەی داهاتووی وڵاتەکەماندا بەهێز بکەینەوە.
Your Comment