بە پێی هەواڵی مێهر، حەوتەمین مێهرەجانی مۆسیقای کوردی ڕەشەمەی ئەمساڵ لە سنە بەڕێوە دەچێت.
بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی دۆخێکی شیاو بۆ بەشداری لە تاقی کردنەوەکانی ئەم مێهرەجانە، بەشداربووان تا 25ی ڕێبەندان دەرفەتیان هەیە بەرهەمەکانی خۆیان بە شێوەی سی دی بۆ نووسینگەی مێهرەجانەکە بەڕێ بکەن.
پاش لێکدانەوەی بەرهەمەکان لە لایەن داوەرانەوە، کۆتایی مێهرەجانەکە و ڕێز گرتن لە براوەکان و سەرکەوتووان، 6ی ڕەشەمەی ئەمساڵ لە سنە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment