بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە پێداچوونەوەی دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە لە کارەکانی دەوڵەتی پێشوو، وتی: ئێمە خەریکی پێداچوونەوە سەبارەت بە هەندێک لە کارەکانی دەوڵەتی پێشووین بە تایبەتی لەسەر گەمارۆکان دژی حوسیەکانی یەمەن، کار دەکەین.
ئانتۆنی بلینکن لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی خۆی زیادی کرد: حۆسییەکان هێرشیان کردە سەر هاوپەیمانی ئێمە واتا سعوودییەکان. پرسی حۆسیەکان و یەمەن ئێستا یەکمایەتی ئێمەیە.
بلینکن سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند: بایدن لەو بارەوە بە ڕوونی قسەی کرد، ئەگەری ئێران بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی خۆی ئەوا ئەمریکاش دەگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
ناوبراو درێژەی دا: ئێمە پاشان لە ئەو ڕەوتە وەکوو بەستێنێک بۆ پێکهێنانی ڕێککەوتنێکی بەهێزتر و درێژتر و تۆکمەتر کە پرسە کێشەدارەکانی تری هاوپەیوەند بە ئێرانەوە چارەسەر دەکات، بە یارمەتی هاوپەیمانانی خۆ بەکار دەهێنین. ئێمە هێشتا ڕێگایەکی درێژمان لەبەرپێیە بۆ گەییشتن بە ئەو خاڵە.
بۆچوونی ئێوە